شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت.

زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک جۆری زیادەگۆشت دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕدرێن بۆ شێرپەنجە، هەرچەندە هەموو زیادەگۆشتەکان نابنە شێرپەنجە.

نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چین؟

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە لەوانەیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا هیچ نیشانەیەکی نەبێت کاتێک شێرپەنجەکە بچووکە. زۆرجار نیشانەکان کاتێک دەردەکەون کە وەرەمێک گەشەی کردووە یان بڵاوبووەتەوە بۆ ناو شانەکان یان ئەندامەکانی دەوروبەری.

نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

قەبزی

سکچوون

پیسایی باریک

هەستکردن بە بەتاڵنەبوون دوای پیساییکردن

خوێنبەربوونی کۆم

خوێن لە پیساییدا

پیسایی ڕەش

ئاوسانی سک

ئازاری سک

ئازار یان فشاری کۆم

گرێیەک لە سک یان کۆمدا

کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن

سکچوون یان ڕشانەوە

کەمخوێنی

شەکەتی

لاوازی

دابەزاندنی کێش بەبێ هۆکار

گیرانی ڕیخۆڵە

کونبوونی ڕیخۆڵە

ئەگەر شێرپەنجەکە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاو بووبێتەوە، لەوانەیە نیشانەی تر دەربکەوێت. بۆ نموونە:

ئازاری ئێسک ئەگەر شێرپەنجە بڵاوبووبێتەوە بۆ ئێسکەکان
زەردوویی ئەگەر شێرپەنجە بڵاوبووبێتەوە بۆ جگەر
هەناسە تەنگی ئەگەر شێرپەنجە بڵاوبووبێتەوە بۆ سییەکان
زۆرێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە دەتواندرێت بەهۆی حاڵەتەکانی ترەوە بێت، بەڵام هێشتا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر هەریەکێک لەم نیشانانەی سەرەوەت تێدا دەرکەوت.

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
ئەگەر نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکەت تێدا دەرکەوت یان نیشانەی نائاساییت لە پشکنینی گشتیدا دەرکەوتووە، پزیشکەکەت پێشنیاری پشکنین و تاقیکردنەوەت بۆ دەکات بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی.

بۆ ئەو کەسانەی کە بە ڕێژەیەکی ئاسایی ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە، کۆلێژی پزیشکانی ئەمریکی پێشنیاری پشکنین دەکات بەم جۆرانەی خوارەوە:

هەر ١٠ ساڵ جارێک کۆلۆنۆسکۆپی (کۆڵۆنبینی، نازۆری ڕیخۆڵە ئەستوورە) ئەنجام بدرێت

تاقیکردنەوەی بەرگری کیمیایی پیسایی (FIT) یان پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی لەسەر بنەمای هەستیاری بەرز (gFOBT) هەر 2 ساڵ جارێک

سیگمۆیدۆسکۆپی (سگمۆیدبینی) گۆڕدراو هەر ١٠ ساڵ جارێک لەگەڵ FIT هەر ٢ ساڵ جارێک.

ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە زیاترە، پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەیان قسە بکەن دەربارەی شێواز و ژمارەی دووبارەکردنەوەی پشکنینەکان کە باشترینە بۆیان.

مێژووی پزیشکی و پشکنینی جەستەیی

پزیشکەکەت پرسیارت لێدەکات لەبارەی مێژووی تۆماری تەندروستیت بۆ ئەوەی بزانێت ئایا هیچ هۆکارێکی مەترسیدارت هەیە، بۆ نموونە خێزانەکەت تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بووبن پێشتر. هەروەها پرسیارت لێدەکرێت لەبارەی نیشانەکانت و چەند ساڵە تووشی ئەو نیشانانە بوویت.

پشکنینی جەستەیی دەست هێنان بە سکدا لە خۆدەگرێت تا تۆپەڵەبوون یان گەورەبوونی ئەندامەکان هەست پێ بکرێت، و لەوانەیە پشکنینی دیجیتاڵی ڕێکەش (DRE) ئەنجام بدرێت.

لە کاتی DREـدا پزیشک پەنجەیەکی، بە دەستکێشەوە، دەخاتە ناو کۆمتەوە بۆ ئەوەی بزانێت کە ئایا هیچ شتێکی نائاسایی هەیە.

پشکنینی پیسایی

لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری پشکنینی خوێن لە پیساییەکەتدا بکات. خوێنی ناو پیسایی هەمیشە بە چاو نابینرێت. ئەم پشکنینە یارمەتی دیاریکردنی خوێنی نەبیندراوی ناو پیساییەکەت دەدات.

ئەم تاقیکردنەوانە، کە FOBT یان FIT لەخۆدەگرن، لە ماڵەوە ئەنجام دەدرێن بە بەکارهێنانی بۆکسێک کە دابین کراوە. بۆکسەکە ڕێگەت پێدەدات یەک بۆ سێ نمونەی پیساییەکەت کۆبکەیتەوە بۆ شیکاری.

پشکنینی خوێن

لەوانەیە داوای پشکنینی خوێن بکرێت بۆ پشکنینی نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە، وەک کەمخوێنی کە کاتێک ڕوودەدات کە خڕۆکە سوورەکانی خوێنت زۆر کەم بێت.

هەروەها لەوانەیە پزیشکەکەت داوای  پشکنینی فەرمانی جگەر بکات یان پشکنین بۆ گەڕان بەدوای نیشانەکانی وەرەم، وەک دژە جەستەی شێرپەنجەیی کۆرپەلە (CEA) و CA 19-9. پشکنینی خوێن بەتەنیا ناتوانێت شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە دەستنیشان بکات.

سیگنۆیدۆسکۆپی

سیگمۆیدۆسکۆپی (سیگمۆید بینی) کە پێی دەوترێت سیگمۆیدسکۆپی گۆڕاو، ڕێگە بە پزیشکەکەت دەدات سەیری ناوەوەی قۆڵۆنی سیگمۆیدەکەت بکات. ئەم ڕێکارە کەمتر فراوانە لە چاو کۆڵۆن بینی تەواو، و لەوانەیە پێشنیار بکرێت ئەگەر کۆڵۆن بینی بە هەر هۆکارێک نەتوانرێت ئەنجامبدرێت.

کۆلۆنۆسکۆپی (کۆڵۆن بینی)

کۆڵۆن بینی ئەنجام دەدرێت کاتێک کە نیشانەکانت هەیە یان شتێکی نائاسایی لە کاتی پشکنینی گشتیدا دۆزرابێتەوە، بەش دەوترێت  کۆڵۆن بینی دەستنیشانکار.

پشکنینەکە بەکاردێت بۆ بینینی تەواوی درێژی کۆڵۆن و ڕێکەت.

بە بەکارهێنانی بۆرییەکی تەنک و نەرم و نیان ئەنجام دەدرێت کە کامێرایەک لە کۆتاییدایە و پێی دەوترێت کۆڵۆنۆسکۆپ کە لە ڕێگەی کۆمەوە دەخرێتە ناو جەستە.

دەتوانرێت ئامێری تایبەت بە کۆڵۆنۆسکۆپدا تێپەڕێنرێت بۆ لابردنی گۆشتەزیایەکان و لابردنی نمونەی شانەکان بۆ بایۆپسی.

پرۆکتۆسکۆپی

پرۆکتۆسکۆپی بریتییە لە پیاکردنی پرۆکتۆسکۆپ لە ڕێگەی کۆمەوە. پرۆکتۆسکۆپ بریتییە لە بۆرییەکی تەنک و ڕەق کە کامێرایەک لە کۆتاییدا هەیە و بەکاردێت بۆ بینینی ناوەوەی ڕێکە. بەکاردێت بۆ پشکنینی شێرپەنجە لە ڕێکەدا.

بایۆپسی

بایۆپسی بریتییە لە تاقیکردنەوەیەکی تاقیگەیی تێیدا نمونەیەکی شانە دەپشکندرێت. بەزۆری گۆشتی زیاد (پۆلیپ) یان شوێنە گوماناویەکان لە کاتی کۆڵۆنبینیدا لادەبرێن، بەڵام دەتوانرێت لە کاتی نەشتەرگەرییشدا لاببرێن ئەگەر پێویست بوو.

شانەکان دەنێردرێت بۆ تاقیگەیەک و لەوێ لە ژێر مایکرۆسکۆپدا پشکنینیان بۆ دەکرێت. ئەگەر شێرپەنجە دۆزرایەوە، ڕەنگە پشکنینی گۆڕانی جینیش بۆ نمونەکان بکرێت. لەوانەیە پشکنینی تاقیگەیی تر ئەنجام بدرێت بۆ یارمەتیدان لە پۆلێنکردنی شێرپەنجەکە.

پشکنینی تیشک و سۆنەر

دەتوانرێت لە پشکنینەکانی تیشک و سۆنەر کەڵک وەربگیرێت بۆ:

سەیری ئەو شوێنە گوماناویانە بکەن کە لەوانەیە شێرپەنجە بن

بزانە شێرپەنجە تا چەند بڵاوبووەتەوە

بزانە کە ئایا چارەسەرکردن کاردەکات یان نا

پشکنینی تیشک و سۆنەری دەستنیشانکار

ئەو پشکنینانەی تیشک و سۆنەر کە ڕەنگە بۆ یارمەتیدانی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بەکاربهێنرێن بریتین لە:

سیتی سکان
سۆنەری سک
سۆنەری کۆڵۆن و ڕێکە

MRI
تیشکی ئێکس بۆسنگ
سکانی تۆمۆگرافی دەردانی پۆزیترۆن (PET).
سکانی PET/CT

چۆن دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە؟

باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام.

پشکنینەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بەدوای شێرپەنجە یان پێش شێرپەنجەدا دەگەڕێن گەر هیچ نیشانەیەکیشت نەبێت. گۆشتە زیادەکان دەکرێن١٠ بۆ ١٥ ساڵ بخایەنن تا گەشە دەکەن و ببنە شێرپەنجە.

پشکنین ڕێگە بە پزیشکان دەدات دەرفەتی دۆزینەوە و لابردنی گۆشتەزیادەکان پێش ئەوەی بگۆڕدرێن بۆ شێرپەنجە.

هەروەها پشکنین یارمەتیدەرە بۆ زوو دۆزینەوەی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە و پێش ئەوەی بڵاوبێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە، بەمەش ڕەنگە چارەسەرکردنی ئاسانتر بێت.

ڕێژەی مانەوەی ڕێژەیی 5 ساڵە بۆ شێرپەنجەی قۆناغی سەرەتایی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە کە بڵاونەبووەتەوە نزیکەی لەسەدا 90ـە. (واتا لەسەدا 90ـی ئەوانەی لە قۆناغی سەرەتایی شێرپەنجە دەستنیشان دەکرێن 5 ساڵ و زیاتر لە ژیاندا دەمێننەوە.)

دەستەی خزمەتگوزارییەکانی خۆپارێزیی ئەمریکا پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٥ ساڵدایە پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بکەن و ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان ٧٦ بۆ ٨٥ ساڵدایە لە پزیشکەکەیان بپرسن کە ئایا پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێت یان نا.

کێ پێویستی بە پشکنینی پێشوەختە هەیە؟

ئامۆژگاری هەندێک کەس دەکرێت کە پێش تەمەنی ٥٠ ساڵی دەست بە پشکنین بکەن. لەوانە ئەو کەسانەی کە:

خزمێکی نزیکیان هەبێت کە تووشی گۆشتی زیادە یان شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بوون

تێکچوونی بۆماوەیییان هەیە، وەکو نەپۆلیپۆزی بۆماوەیی، شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە (نەخۆشی لینچ) یان پۆلیپۆزی خێزانیی گرێی گەدە (FAP)

نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەیان هەیە (IBD)، وەکو هەوکردنی برینی قۆڵۆن یان نەخۆشی کرۆن

دەرکەوتووە کە هەندێک هۆکار مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە زیاد دەکەن.

هەروەها هەندێک هۆکاری پارێزەریش دەستنیشانکراون، وەک:

مەشقکردن
ئەسپرین
لابردنی گۆشتی زیادە

هاوکات لەگەڵ پشکنینی بەردەوام، دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی مەترسی و زیادکردنی هۆکارە پارێزەرەکان ڕەنگە یارمەتیدەر بن بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

ئەو شتانە چین مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە زیاد دەکەن؟

هەندێک هۆکار هەن کە مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە زیاد دەکەن. دەتوانیت خۆت لە هەندێک مەترسی دوور بخەیتەوە، بە نموونە جگەرەکێشان. هەندێک مەترسی دیکە ناتوانرێن خۆتیانی لێ دوور بخەیتەوە، وەک مێژووی خێزان و تەمەن.

ئەو هۆکارانەی مەترسی تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە زیاد دەکەن:

تەمەنی لە سەرووی ٥٠ ساڵ
مێژووی خێزانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە
مێژووی کەسی پۆلیپی گرێ (گۆشتی زیادەکەی ئەدێنۆماتس) یان شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
تێکچوونە بۆماوەییەکان، وەک تێکچوونی لینچ

مێژووی کەسی IBD
جۆری دووەمی شەکرە
لە ڕەچەڵەک جولەکەکانی ئەمریکی ئەفریقایی یان ئەشکەنازی، کە پێدەچێت بەهۆی نایەکسانی چاودێری تەندروستیەوە بێت کە ئەوان دەخاتە مەترسییەوە
بەکارهێنانی کحول
جگەرەکێشان
کێشی زیادە یان قەڵەوی
شیوازی ژیانێک کە تێیدا کەم بجوڵێیت
خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی پرۆسێسکراو (لە پاکەت و لە قوتوو نراو.)
ئامادەکردنی گۆشت لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا

چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە چییە؟

چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بەندە بەمانەوە:

شوێن
قۆناغ
لەو شوێنەی کە شێرپەنجەکە بڵاوبووەتەوە

پزیشکەکانت لەکاتی دروستکردنی پلانی چارەسەرکردنتدا لەگەڵت باس لە بژاردەکانی چارەسەرکردنت دەکەن، ئەگەری کاریگەرییە لاوەکییەکانت و سوودەکانی هەر چارەسەرێک.

چارەسەری شێرپەنجەی کۆڵۆن

ڕەنگە یەکێک یان تێکەڵەیەک لەم چارەسەرانەی خوارەوە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بەکاربهێنرێت:

نەشتەرگەری
لابردنی فرێکوێنسی تیشکی (RFA) یان لابردنی بەستوو

چارەسەری تیشکی
چارەسەری کیمیایی

چارەسەرە ئامانجدارەکان، وەک چارەسەری دژە دروستبوونی خوێنبەرەکان، ڕێگریکەرانی وەرگری فاکتەری گەشەی سەر پێست (EGFR) و چارەسەری بەرگری.

ئاسۆی ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە بوون چییە؟

ئاسۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە وابەستەی کۆمەڵێک هۆکارە، وەکو:

قۆناغی شێرپەنجەکە
تایبەتمەندیەکانی شێرپەنجەکە
چارەسەرەکان
وەڵامدانەوەی چارەسەرکردن

تەندروستی گشتی و حاڵەتە پزیشکییەکانی تریش ڕۆڵیان هەیە.

تەنها پزیشکێک کە ئاشنا بێت بە دۆخەکەت دەتوانێت بگاتە پێشبینییەک لەسەر بنەمای ئەم هۆکارە و ئامارانە. تەنانەت ئەو کاتەش، مەحاڵە بە تەواوی بڵێین تاکێک چۆن وەڵامی بۆ چارەسەرکردن دەبێت.

کاتێک زوو دەستنیشان دەکرێت و چارەسەر دەکرێت، ئاسۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە زۆر باشە بە پشتبەستن بە ڕێژەی مانەوە.

You cannot copy content of this page