هەوکردنی گەدە

هەوکردنی گەدە کاتێکە کە ناوپۆشی گەدەت دەوروژێت (هەودەکات). دەبێتە هۆی ئازار و بەدهەرسی و هێڵنجدان. دەرمانی چارەکردن  بریتین لە دژەترشەکان و ئەلجینات و دژە زیندەیی

خۆت بپشکنە بزانە هەوکردنی گەدەت هەیە

نیشانەکانی گەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆ دەگرن: 


ئازاری سک

بەدهەرسی

هەسکردن بە تێری و ئاوسان

هەستبکەیت تێک دەچیت(هێڵنجدان)

تێکچوون(ڕشانەوە)

وەک پێشوو هەست بە برسێتی ناکەیت

قرقێنە لێ دان و با لێ دەرچوون

هۆکارەکانی هەوکردنی گەدە

هۆکارەکانی هەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆدەگرن

تووشبوون بە بەکتریایەک کە پێی دەوترێت هێلیکۆباکتەری پایلۆری (H. pylori)

خواردنی دەرمانی ئازارشکێنی دژە هەوکردن (وەک ئیبوپڕۆفین) و ئەسپرین

زۆر خواردنەوەی کحول

زۆر سترێس و ناتەندروست بوون، وەک دوای نەشتەرگەری

هەوکردنی گەدە دەشکرێت بەهۆی کێشەیەکەوە بێت لە سیستەمی بەرگری لەشتدا کە تێیدا هێرش دەکاتە سەر ناوپۆشی گەدەت

لە چاوپێکەوتنی پزیشکی گشتیدا چی ڕوودەدات

بۆ ئەوەی بزانیت هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی هەوکردنی گەدە چییە، پزیشکەکەت لەوانەیە لەم پشکنینانەت بۆ بنووسێت:

پشکنینی هەناسەدان بۆ پشکنینی بەکتریا هێلیکۆباکتۆر پایلۆری (H. pylori)؛ خواردنەوەیەکی تایبەتت پێدەدرێت و دوای ئەوە هەناسەت پشکنین دەکرێت

پشکنینی نمونەیەکی پیساییەکەت

پشکنینی خوێن

پێویستە پێت بڵێن چۆن خۆت ئامادە بکەیت بۆ پشکنینی هەناسەدان بەنزیکەیی بەر لە ٤ هەفتە پێش ئەوەی بۆت بکرێت

چارەکردنی هەوکردنی گەدە

چارەکردنی هەوکردنی گەدە بەندە بەوەی کە هۆکارەکەی چییە 

لەوانەیە پێویستیت بە:

دژە زیندەییەکان

دەرمانەکانی کۆنترۆڵکردنی ترشی گەدە و وەستاندنی بەرزبوونەوەی بۆ ناو بۆری خۆراکەکەت (سورێنچک)، وەکو دژە ترشەکان، ڕێگریکەری پەمپە پرۆتۆنەکان یان ئەلجیناتەکان

بۆ ئەوەی لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەیت سەبارەت بە وەستاندنی دەرمانی ئازارشکێنی دژە هەوکردن (وەک ئیبوپڕۆفین) یان ئەسپرین و تاقیکردنەوەی دەرمانێکی جیاواز، ئەگەر بتوانرێت

بۆ وەستاندنی خواردنەوەی کحول، ئەگەر هەوکردنی گەدە بەهۆی کحولەوە بوو

ئەگەر چارە نەکرێت، ڕەنگە هەوکردنی گەدە خراپتر بێت و ببێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە.

ئەگەر هەوکردنی گەدە باشتر نەبوو، یان بووە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی توند، لەوانەیە پزیشکی گشتی ڕەوانەی پزیشکی پسپۆڕی گەدە (پزیشکی گەدە و ڕیخۆڵە)ـت بکات. لەوانەیە پشکنینێک بکەن بۆ ئەوەی سەیری ناوەوەی گەدەت بکەن، کە پێی دەوترێت هەناوبینی (نازۆر).

ئەو شتانەی کە دەتوانیت بیکەیت بۆ یارمەتیدانی هەوکردنی گەدە

ئەگەر هەوکردنی گەدە ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانە سووکەکانی بەدهەرسی، ئەوا شتانێک هەن کە دەتوانیت بیکەیت بۆ باشبوون کردن:

کەمکردنەوەی بڕی ئەو خواردنەوانەی کە هەتە کە کافاینیان تێدایە، وەک چا و قاوە و کۆلا و خواردنەوە وزەبەخشەکان

لەسەر بالیفێکی زیادە لە جێگادا پاڵ بکەوە بۆ ئەوەی سەر و شانەکانت بەرزتر بن، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە وەستاندنی بەرزبوونەوەی ترشی گەدە بۆ سەر قوڕگت لەکاتی خەوتندا

ئەگەر کێشت زیاد بوو کێشت دابەزێنە

ئەگەر بەردەوام دەرمانی دژە هەوکردن (وەک ئیبوپڕۆفین) یان ئەسپرین بەکاردەهێنیت، لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە

٣ بۆ ٤ کاتژمێر پێش خەوتن مەخۆ

خواردن و خواردنەوەیەکت نەبێت کە ترش بێت (وەک ئاوی پرتەقاڵ)، گازاوی، بەهارات یان چەوری

مەی مەخۆرەوە

جگەرە مەکێشە

دەرمانساز دەتوانێت یارمەتی بەدهەرسی سووک بدات

دەرمانساز دەتوانێت پێشنیاری بکات:

دەرمانەکان بۆ یارمەتیدانی وەستاندنی ترشی گەدە لە خورانکردنی گەدە و سورێنچک، وەکو دژە ترشەڵۆک و ئەلجیناتەکان

ئەو دەرمانانەی کە بڕی ترشەڵۆک کەم دەکەنەوە کە گەدەت دروستی دەکات، وەکو ڕێگریکەری پەمپە پرۆتۆنەکان

هەندێک دەرمانی هەرسکردن دوای خواردن دەخورێت، هەندێکیشیان پێش خواردن دەخورێت. ئەو نامیلکەی زانیارییە بپشکنە کە لەگەڵ دەرمانەکەدا هاتووە.

You cannot copy content of this page