ئاویی چاو

ئاویی چاو حالەتێکی باوە و زۆر جار بە خۆیی باشدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کاریگەریی هەبوو لەسەر چالاکی رۆژانە پێویستە چارەسەر بکرێت.

هۆکارەکانی دروستبوونی ئاویی چاو

شتێکی ئاسایە ئەگەر چاوەکانت لە ژینگەیکی دووکەڵاویی یان سارد و بوونی بادا ئاو بکات

برینداربوونی چاو یان بوونی شتێک لە چاودا، وەک برژانگ یان وردە زیخ، دەکرێ ببێتە هۆکاریی دروستبوونی ئاو لە چاودا.

هەندێ جار ئاویی چاو ئەمانە هۆکارەکانێتی:

  • هەستیاری یان نەخۆشی پێڵوویی چاو
  • گیرانی بۆریی فرمێسک
  • شۆڕبوونەوەیی پێڵوویی چاو یان کێشەکانی دیکەی چاو
  • نیشانەکانی وشکی چاو-ئەمە دەبێتە هۆکاریی دروستبوونی فرمێسکی زۆر
  • ئیفلیجی رووخسار-لاوازبوونی کاتی لایکی دەموچاوە
  • هەندێ دەرمان و چارەسەرەکانی شێرپەنجە

زۆربەیی جار منداڵی ساواش ئاویی چاویان هەیە چونکە بۆریی فرمێسکیان بچوکە. بە پێی کات کە دەبنە یەک ساڵ باشتردەبێت.

دەرمانسازیش دەتوانێ یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئاویی چاو

دەتوانی داوایی یارمەتی بکەیت لە دەرمانساز دەربارەیی:

  • چی دەتوانی بکەیت بۆ چارەسەرکردنی ئاویی چاو لە ماڵەوە وەک پاککردنەوە و پاراستنی چاوەکانت
  • چی پێویستە بیکریت وەک گیراوەیی پاککردنەوەکان، دەرمانی وشکی چاو و هەستیاریی
  • ئەگەر پێویست بکات سەردانی پزیشکی چاو بکەیت
  • دەرمانەکان

چارەسەرکردن پێویست نییە ئەگەر ئاویی چاوت نەبێتە هۆیی کێشە بۆت

ئەگەر چارەسەرکردن پێویست بوو، بەپێی جۆری هۆکارەکەیی دەبێت.

بۆ نمونە:

  • دەرمانی ئای درۆپ بۆ وشکی چاو ئەگەر چاوەکانت وشک بوو
  • دەرمانی ئایدرۆپی دژە زیندەیی یارمەتیدەردەبێت ئەگەر نەخۆشی چاوت هەبێت
  • دەرمانی هەستیاریی چاو ئەگەر هەتبێت
  • هەرشتێک لە چاوتا، وەک وردە زیخ ، دەتوانرێ لاببرێت
  • نەشتەرگریی بچوک هەندێ جار پێویستە ئەگەر کێشە لە پێڵووی چاوت یان گیرانی بۆریی فرمێسکت هەبێت

ئەگەر پزیشک نەتوانێ هۆکارەکەیی دیاریبکات، ئەوە پێشنیاریی پسپۆریی چاوت بۆ دەکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.

You cannot copy content of this page