کۆما

کۆما بارودۆخێکی بێ ئاگایە کە تیایدا کەسێ ناتوانێ بە ئاگابێتەوە و وەڵامدانەوەیی بۆ دەوروبەریی هەبێت.

بە هۆیی زیانگەیشتن بە مێشک دروستدەبێت،وەکو جەڵدە و زیانپێگەیشتنی توندی سەر.هەروەها کۆما بە هۆیی کهولی ژەهراویەوە یان نەخۆشکەوتنی مێشکەوە دروستدەبێت(نەخۆشی هەڵئاوسانی مێشک).

هەروەها ئەو کەسانەیی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دووچاریی کۆما دەبن ئەگەر ئاستی گلوکوزی خوێنیان لە ناکاو زۆر نزم یان بەرز بێتەوە.

کۆما چییە؟

کەسێک کە لە کۆمادا بێت دووچاریی بێئاگایی دەبێت و چالاکی مێشکی کەمدەبێتەوە.زیندوون بەڵام ناتوانن بە ئاگابێنەوە و هیچ نیشانێکی بە ئاگاین نییە.

چاوەکانی کەسەکە دادەخرێت و وادەردەکەون کە هیچ وەڵامدانەوەیەکیان بۆ ژینگەیی دەوروبەر نییە.بە شێوەیکی ئاسایی وەڵامیان بۆ دەنگ یان ئازار نییە، یان بتوانن گفتوگۆبکەن یان بە خۆیان بجوڵێن، وە پەرچەکردارە بنەرەتیەکانی وەک کۆکە و قوتدان بە شێوەیکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

ڕەنگە بتوانن هەناسە بدەن بە خۆیان،هەرچەندە هەندێکیان پێویستیان بە ئامێر دەبێت بۆ هەناسەدان.

بە پێ کات، کەسەکە ڕەنگە بە هۆش خۆیی بێتەوە بە هێواشی و بە ئاگاتربێت. هەندێ کەس دوایی چەند هەفتەیک بە ئاگا دێتەوە، لە کاتێکدا کەسانی تر ڕەنگە بچنە بێ ئاگایی  یان حالەتی بە ئاگایی کەم.

گرنگیپێدان و چاودێریکردنی کەسێک کە لە کۆمادایە

پزیشکەکان ئاستی بە ئاگایی کەسێک دەخەڵمێنن بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە پێیدەوترێتGlasgow coma scale یان ئامێریی GCS.ئەم ئاستە بە بەردەوامی چاودێریدەکرێت بۆ نیشانەکانی باشبوون یان خراپبوون.ئەم ئامێرە سێ شت دەخەڵمێنێت:

>کردنەوەیی چاو_ئاستی یەک واتا چاوکردنەوە روونادات، وە ئاستی چوار واتا چاوەکان بە خۆرسکی دەکرێنەوە

>وەڵامدانەوەیی زاری بۆ فەرمانکردن_ئاستی یەک واتا هیچ وەڵامدانەوەیەک نییە، وە ئاستی پێنج واتا وریایی و توانایی وەڵامدانەوەی گونجاو هەیە

>جوڵە خۆرسکیەکان بۆ وەڵامدانەوەیی فەرمانێک_ئاستی یەک واتا وەڵامدانەوە نییە،وە ئاستی شەش واتا گوێڕایلکردن بۆ فرمانەکان هەیە.

زۆرینەیی کەس کە لە کۆمادان بە تێکڕایی گشتی ئاستی هەشت یان کەمتریان هەیە. ئاستی نزمتر واتایی ئەوەیە کەسەکە دووچاریی زیانێکی مێشکی توندتر بووە و کەمتر دەرفەتی چاکبوونەوەیی هەیە.

بۆ ماوەیەکی کوڕت، کەسێک کە لە کۆمادایە بە شێوەیکی گشتی لە بەشی چاودێریی ورد چاودێری دەکرێت.چارەسەرەکان دڵنیابوون لە جێگیری بارودۆخیان و کارەکانی جەستەیان لە خۆدەگرێت،وەکو هەناسەدان و پەستانی خوێن.

بۆ ماوەیەکی درێژ،کارمەندانی بایەخدان بە تەندروستی چارەسەریی پێویست دەدەن لە قاوشی نەخۆشخانە.ئەمەش دابینکردنی خواردن، ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکان،جوڵاندنی کەسەکە بە بەردەوامی بۆ بە دووربوون لە برینی جێگەیی نوستن و بە نەرمی مەشق پێکردنی جومگەکانیان بۆ ئەوەیی توند نەبن لە خۆدەگرێت.

چاکبوونەوە لە کۆما

عادەتەن کۆما تەنیا بۆ چەند هەفتەیک درێژە دەخایەنێت، لەماوەیی ئەو کاتەدا کەسەکە ڕەنگە دەست بکاتەوە بە هەڵسانەوە و بە دەستهێنانی  ئاگایی, یان ڕەنگە بچێتە دۆخێکی تریی بێ ئاگایی کە پێیدەوترێت حالەتی بێ ئاگایی  تەواوەتی(vegetative state) یان حالەتی بە ئاگایی کەم:

>حالەتی بێ ئاگایی تەواوەتی( vegetative state)تیایدا کەسەکە بە خەبەرە بەڵام هیچ نیشانێکی بە ئاگایی نییە بۆ دەوربەرو یان خودی خۆیان

>حالەتی  بە ئاگایی کەم_تیایدا کەسێک بە ئاگایکی سنورداریی هەیە کە دێت و دەروات

هەندێ کەس ڕەنگە چاکببنەوە لەم حالەتانە بە هێواشی، لە کاتێکدا کەسانی تر هەیە بۆ ساڵانێک چاکنابنەوە، یان هەرگیز.

کەسەکان کە لە کۆما بە خەبەر دێنەوە بە هێواشی هۆشیان دێتەوە.ڕەنگە زۆر سەرلێشێوا و نا ئارام بن بۆ ڕاهاتن لەگەڵی.

هەندێ کەس بە تەواوەتی چاکدەبنەوە و هیچ کاریگەریکی کۆمایان لەسەر نامێنێ.لە کاتێکدا کەسانی تر هەیە دووچاریی بێ توانایی دەبنەوە بە هۆیی زیان گەیشتن بە مێشکیان.ڕەنگە پێویستیان بە چارەسەریی سروشتی یان چارەسەریی پیشەیی و هەڵسەگاندنی دەروونی و پشتگیری هەبێت لە ماوەیی بووژاندنەوەدا، وە ڕەنگە بۆ تەواویی ژیانیان پێویستیان بە گرنگیپێدان هەبێت.

دەرفەتی کەسێک بۆ چاکبوونەوە لە کۆما بە زۆریی پشتدەبەستێت بە توندی و هۆیی پێکانی مێشکیان، تەمەن و ماوەیی چەند لە کۆمادا بوون دەبەستێت.بەڵام ئەستەمە بە دڕوستی دیاریبکرێت کە کەسەکە لە کۆتاییە چاکدەبێتەوە، ماوەیی چەند لە کۆمادا دەبێت وە ئایا هیچ کێشەیکی درێژ خایەنی بۆ دروست دەبێت.

You cannot copy content of this page