گێژبوون

شتێکی ئاسایە هەندێ جار هەست بە گێژبوون بکەیت،بە لەدەستدانی هاوسەنگی  یان وڕبوون بکەیت،هەمیشە مەترسیدار نییە.سەردانی پزیشک بکە ئەگەر جێگەیی نیگەرانی بوو.

پشکنین بکە ئەگەر دووچاریی گێژبوون بویت

گێژبوون ئەمانە لە خۆدەگرێت:

>لە دەستدانی هاوسەنگی

>سەرسوڕان

>بورانەوە

>هەست بکەیت ئەسورێیتەوە یان شتانەکەیی دەوروبەرت ئەسورێن لە پێش چاوت

چۆن چارەسەریی گێژبوون دەکەیت بە خۆت

ادەتەن حالەتی گێژبوون بە خۆیی باش دەبێت.بەڵام کۆمەڵێک ڕێگا هەیە دەتوانی بەکاریبهێنیت بۆ گرنگیدان بەخۆت کاتێک هەست بە گێژبوون دەکەیت

ئەمانە بکە

>پاڵبکەوە تاوەکو گێژبوونەکە نامێنێت، ئینجا بە هێواشی هەڵسەرەوە

>بە هێواشی و بە وریاییەوە بجوڵێ

>پشوو وەربگرە زۆر

>شلەمەنیەکان زۆر بخۆرەوە

>خۆت لە کۆفیەکان و جگەرە و ئەلکهول و دەرمانە بێ هۆشکەرەکان بەدوور بگرە

ئەمانە مەکە

>کتوپر مەچەمێنەوە

>کتوپر دوایی پاڵکەوتن یان دانیشتن هەڵمەسەوە

>هیچ شتێک مەکە مەترسیداربێت کاتێک گێژبوونت هەیە، وەک شۆفێریکردن، سەرکەوتن بە پەیژدا یان بە کارهێنانی ئامێریی قورس

سەردانی پزیشک بکە ئەگەر:

>

سەرسورانت یان گێژبوونەکەت دڵەڕاوکێ دروست بکات بۆت

>چارەسەرنەبێت یان بەردەوام بێتەوە بۆت

>توانایی قسەکردن یان گوێگرتنت قورس بێت

>گوێ زرنگانەوە

>تێکچوونی توانایی بینین دوانی بوونی شتەکان لە کاتی بینیندا، تەڵخبوونی بینین

>سڕبوون و لاوازبوونی روخسار و قۆڵ و قاچەکان

>سڕبوون و لاوازبوونی روخسار و قۆڵ و قاچەکان

>بوونی نیشانەکانی وەک گۆڕان لە لێدانی دڵ، بوورانەوە،سەرئێشە، هەستکردن به هێڵنجدان

هۆکارەکانی گێژبوون

ئەگەر نیشانەیی ترت هەبوو، ڕەنگە هۆکارەکەیی ئاشکرابێت بۆت.هەڵمەسە بە دیاریکردنی هۆکارەکەی.سەردانی پزیشک بکە ئەگەر نیگەرانی کردیت

گێژبوون لە کاتی بوونی نەخۆشی دیکە

زۆرجار گێژبوون نامێنێت دوایی چارەسەر وەرگرتن بۆ نەخۆشیکی دیکە.بۆ نمونە:

>نەخۆشی گوێ

>ژانەسەر

> وشکبوونەوەیی جەستە

>فشاریی دەرونی یان دڵەڕاوکێ

>کەمی شەکریی خوێن بە هۆیی نەخۆشی شەکرەوە

> کەمی ماددەی ئاسن

>نەخۆشی لە کاتی گەشت کردن بە سەیارە وفرۆکە و هاوشێوەکانی

گێژبوون بە بێ هۆکارێکی دیاریکراو

>هۆکاریی گێژبوونی کتوپر لە کاتی وەستان بە پێوە یان دانیشتن دەکرێ نزمبوونەوەیی کتوپری پەستانی خوێن بێت

>هەستکردن بە لە دەستدانی هاوسەنگی ، گوێگرتن، گوێ زڕنگانەوە  دەکرێ کێشەیی ناوەکی گوێبێت

>هەستکردن بە نا هاوسەنگی لەش یان سوڕانی شتەکان لە پێش چاو،هێڵنجدان،هەندێ جار دوایی سەرمابوون یان تووشبون بە پەتا دەکرێ هەوکردنی ناوەیی گوێ بێت.

>وەرگرتنی دەرمانی نوێ دەکرێ کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانبێت

You cannot copy content of this page