خوێن مەین

مەینی خوێن دەکرێ مەترسیداربێت و پێویست بکات بە خێرایی چارەسەر بکرێت.پێویستە بە چالاکی و تەندروستی بمێنیتەوە بۆ رێگریکردن لێی.

پشکنین بکە ئەگەر مەترسی مەینی خوێنت لەسەرە

مەینی خوێن زۆر دەگمەنە لە کەسانی تەندروست و هەرزەکاردا

ئەگەریی توشبونت زۆرە ئەگەر:

>مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیکی زۆر ئەگەر نەتوانی خۆت وەربگێریت بە تایبەتی دوایی نەشتەرگەری

>جگەرەکێشان

>کێش زۆری

>هەبوونی مەینی خوێن لە پێشتردا

>بەکارهێنانی رێگا هۆرمۆنیەکانی ڕێگە گرتن لە سکپربوون وەکو حەپی تێکەڵکراو، بازنەیی زێی مێینە

>دووگینابوون یان هەبوونی منداڵێک

>هەبوونی حالەتی هەڵئاوسان

چۆن ڕێگریبکەین لە خوێن مەیین

ئەگەر تۆ مەترسی زۆرت لەسەرە_بۆ نمونە،لە نەخۆشخانەیت_شوێن ئامۆژگاریەکانی تیمی گرنگیپێدانەکەت بکەوە بۆ ڕێگە گرتن لە مەینی خوێن

ڕەنگە ئەمە لە پێکردنی گۆرەویەکان لە خۆبگرێت کە ئەمە یارمەتی باشترکردنی گوژمی خوێن دەدات یان وەرگرتنی دەرمان بۆ رێگریکردن لە خوێن مەیین

ئەمانە بکە

>چالاک بمێنەوە-ڕۆیشتنی بەردەوام بکە

>ئاویی زۆر بخۆرەوە بۆ خۆبەدورگرتن لە وشکبوونەوەیی جەستە

>کەمکردنەوەیی کێش

>لە پێکردنی گۆرەویی گەشتکردن لە گەشتی درێژدا بۆ باشترکردنی گوژمی خوێن

ئەمانە مەکە

>بۆ ماوەیکی زۆر دامەنیشە

>خواردنەوە ئەلکهولیەکان زۆر مەخۆرەوە

>جگە مەکێشە

You cannot copy content of this page